لە سەرەتای ئەمساڵەوە حەوت کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە

چالاک رەئوف سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا حەوت کرێکار گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان کرێکاری بیناسازین.

چالاک رەئوف بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژ بە رۆژ ئامارەکانی گیانلەدەستدان و بریندابوونی کرێکاران روو لە بەرزبوونەوە دەکەن ساڵی رابردوو 25 کرێکار گیانیان لەدەستداوە لە ئەمساڵیشدا تا ئەمڕۆ حەوت کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی قوربانیان کرێکارانی بیناسازین، کە هۆکاری سەرەکیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی خاوەنکارەکانە بە مەرجی کارکردن و ناچارنەکردنی کرێکارەکانیان بە بەکارهێنانی رێکارەکانی خۆپارێزی.

ئاشکراشیکرد، لای کرێکارانی بیناسازی بەکارنەهێنانی مەرجەکانی سەلامەتی بووەتە کلتور بە ئێمە و بە حکومەتیش نەمانتوانیوە کرێکارانی بیناسازی هێندە هۆشیاربکەینەوە کە پابەندن بن بە مەرجە خۆپارێزییەکانەوە، بە پێچەوانەوە کرێکارانی کارگەکان خۆیان داوای رێگەکانی خۆپارێزی لە خاوەن کارەکانیان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی كۆبووەوە. لە…
Total
0
Share