ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك دەدات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك دەدات.
كارنامەی دانیشتنەكە تەنها لەو بڕگەیە پێكهاتووە و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیش بۆ پڕۆژەیاساكە كراوە كە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنەكەوە ئامادەكراوە.
هاوكات تاوەكو ئێستا فراكسیۆنە كوردستانیەكان هەڵوێستی خۆیان لەبارەی دەنگدان بە پڕۆژەیاساكە ئاشكرانەكردووە، بەهۆی ئەو ململانێیەی كەلەسەریشی هەن تێپەڕاندنی ئەمڕۆ قورسە، وەكو بەشێك لە پەرلەمانتاران دەڵێن.
لەوبارەیەوە كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “هەر پڕۆژەیاسایەک بنەماکانی دەستووری تێدانەبێت و شایستەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکانی تیا نەبێ دەنگی نادەینێ”.