ئێران.. بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوەکەی 10 کەس گیانیان لەدەستدا

 

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، شەمەندەفەرێک لە هێڵەکەی دەرچووە و لانیکەم 10 کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

موجتەبا خالیدی وتەبێژی دەستەی بەهاناوەچوونی نیشتمانیی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.

بەپێی بەرپرسە ئێرانییەکە، دۆخی تەندروستیی 12 لە بریندارەکان سەختە.

شەمەندەفەرەکە لەگەشتێکدا بووە لەنێوان شاری مەشهەد و یەزد لە نزیک شاری تەرابلوسی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share