وەزیری بەرگریی توركیا ڕایدەگەیەنێت، وەڵامی پێویستمان بۆ ئەو هەوڵانە دەبێت كە دەیانەوێت سەقامگیریی سوریا تێكبدەن.
خۆلۆسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ڕوسیا كردووە و باسیان لە دۆخی ئەمنیی ڕۆژئاوای كوردستان كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیری بەرگریی توركیا بە هاوتا ڕوسییەكەی ڕاگەیاندووە، وەڵامی پێویستمان بۆ ئەو لایەنانە دەبێت كە دەیانەوێت سەقامگیریی سوریا تێكبدەن.