هەسەدە: هەڕەشەكانی توركیا سەرەتای دابەشكردنی سوریا دەبێت

هەسەدە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی هەڕەشەكانی توركیا ئەنجامدا و پێیوایە، هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ئەو وڵاتە، “سەرەتای دابەشكردنی سوریا دەبێت”.

لە كۆبوونەوەكەدا كە فەرماندەكانی ئەنجومەنی هەسەدە ئامادەیبوون دووپاتی دەکەنەوە، گرنگیی بە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکان دەدەن.

هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردووە، کە ئەنجامدانی هەر هێرشێکی نوێی سەربازیی، ناوچەکە دەگێڕێتەوە بۆ قۆناغی سەرەتای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی سوریا.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر وردەکارییەکانی هێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا بەتایبەت لە تلتەمر، زرگان، منبج و شەهبا کرا، هاوکات تاوتوێی کاریگەریی هەر هێرشێکی نوێی ئەو وڵاتەكرا لەسەر دۆخی مرۆیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەگشتیی و بەتایبەتیش ئەو ناوچانەی وەک ئامانج نیشان دەدرێن.

ئەنجومەنی سەربازیی هەسەدە جەختی كردووەتەوە، ئەنجامدانی هەر هێرشێکی نوێی سەربازیی، ناوچەکە دەگێڕێتەوە بۆ قۆناغی سەرەتای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی سوریا.

پێشیانوایە، “پڕۆژە داگیرکارییەکان و بەتایبەتیش هەڕەشەکانی ئەمدواییەی توركیا، سەرەتای دابەشکردنی سوریا دەبێت”.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ئامادەکاریی تەواو دەکەن بۆ پاراستنی خاک و دانیشتووانی ناوچەکان و وەڵامدانەوەی هێرشە چاوەڕوانکراو و شەڕە درێژمەوداکان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو هێرشانە تەنها لە ناوچە بەئامانجکراوەکان وەڵام نادرێنەوە، بەڵکو هەموو ئەو ناوچانەی کە ئێستا داگیرکراون دەکەوێتە چێوەی بەرپەرچدانەکانەوە.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ ڕەوتی سەدر بیروڕامان ئاڵوگۆڕكردووە و نەگەیشتووینەتە ڕێككەوتن

بابەتی دواتر

عێراق زەرەرمەندترینە.. شەڕی بەرەكانی داعش لە كەمپی هول پەرەدەستێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share