(ڤیدیۆ) میلان لوتکەی لە ڕۆما بردەوە و لەگەڵ ناپۆلی هاوتابووەوە

ئەمشەو یەکشەممە، یانەی ئەی سی میلان ڕووبەڕوبوونەوەی هەفتەی 11ی خولی ئیتاڵیای بەرامبەر ڕۆما ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

یانەی ڕۆما لە یاریگای ئۆڵیمپیکۆ میوانداریی یانەی ئەی سی میلانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 26، 57 لەلایەن زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و فرانک کیسی (پەناڵتی) تۆمارکران.، گۆڵەکەی ڕۆما لە خولەکی 93 لەلایەن ستیفان شەعراوی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، میلان بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لەگەڵ ناپۆلی یەکەمی ڕیزبەندیی هاوتابووەوە و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی “سیریا ئەی” جێگیربوو، لەبەرامبەردا یانەی ڕۆما بە 19 خاڵەوە بۆ پلەی پێنجەم دابەزی.

بابەتی پێشتر

یەکێتی لە کەرکوک وەڵامی لایەنە تورکمانی و عەرەبەکانی دایەوە

بابەتی دواتر

سالێرنیتانا 0-1 ناپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share