دی ماریا: شكستی یارییەكەی ڕیاڵ لە پشت ڕۆیشتنی منەوە بوو

دی ماریای ئەرجەنتینی ئاشكرایكرد، دوای شكستی یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید، ئیدارەی پاریس پێیان ڕاگەیاندووە كە گرێبەستەكەت نوێ ناكەینەوە.

دی ماریا دوای حەوت ساڵ لەگەڵ پاریس دواجار بە ڕێكەوتنی هەردولا گرێبەستەكەی نێوانیان كۆتایی پێهێنا.

دی ماریا باسی لەوە كرد كە پێشتر ئیدارەی پاریس پێیان ڕاگەیاندبوو كە گرێبەستەكەی درێژ دەكەنەوە، بەڵام دوای شكستەكەی ڕیاڵ وتویانە پەشیمان بوینەتەوە.

دی ماریا جەختی لەوە كردەوە كە شكستی یارییەكەی ڕیاڵ پلان و پڕۆژەی پاریسی گۆڕی و جگە لەویش چەندین یاریزانی تر دووردەخرێنەوە.

لە ئێستادا هەردوو یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕكابەری لەسەر كڕینی دی ماریا دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی چێڵسی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوڵ بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share