وەزارەتی شارەوانی: وەرزی گەرما و شۆردنی بەردەرگا و ئۆتۆمبیل هۆکاری گرفتی کەمئاوین

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی سەربە وەزارەتی شارەوانی ئاشکرایدەکات، ئەگەرچی حکومەتی هەرێم هەوڵی پێویستیداوە بۆ دابینکردنی ئاو بۆ هاوڵاتییان، بەڵام وەرزی گەرما و نەبوونی کارەبا و شۆرردنی بەردەرگا و ئۆتۆمبیل هۆکاری کەمئاوی ئێستان.

لە ڕونکردنەوەکەی ئاو و ئاوەڕۆدا هاتووە، ” حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕۆژانە ملیۆنێك و 900 هەزار تا دوو ملیۆن و 100 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە دابین دەكات، لەكاتێكدا بە گوێرەی ستانداردی جیهانی، پێویستە 200 تا 250 لیتر ئاو دابین بكرێت، بەڵام ئێستا ئێمە لە سەرووی 300 لیترەوە ئاوی خواردنەوە دابین دەكەین، ئەم بڕەش زۆر زیاترە لە پێداویستی هەر هاووڵاتییەك، لەگەڵ ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاتژمێرەكانی كارەبا كەم دەبنەوە كە بەشێوەی پچڕپچڕ دەبێت، بۆیە ئەمانە گرفتی كەمئاوی دروست دەكەن”.

ڕونکردنەوەکە ئاشكرایکردووە، ” شاری هەولێر سێ پرۆژەی ئاوی هەیە، كە كارەبای بەردەوامیان بۆ دابین كراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا 1190 بیری ئاو هەن، نزیكەی 30%یان دوو كارەبایان هەیە و نزیكەی 100 بیریشیان كارەبای مۆلیدە و نیشتمانیان هەیە و زیاتر لە شەشسەد بیریشیان تەنیا یەك كارەبایان هەیە، كێشەكان زیاتر لەو بیرانەن كە یەك كارەبایان هەیە، چونكە بەشێوەی پچڕپچڕ كارەبایان بۆ دێتەوە و ئەمەش وا دەكات ئاوی پێویست نەگاتە هەموو ماڵەكان، كاتێك تۆڕەكانی ئاو پڕ دەبن بەهۆی پچڕانی كارەباوە، دووبارە بەتاڵ دەبنەوە و ئاو ناگاتە ماڵەكان، بە تایبەتی ئەو ماڵانەی دوور لە سەرچاوەكەن زیاتر گرفتیان بۆ دروست دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە زیاتر لە 1000 مۆلیدەمان لە سەرتاسەری كوردستاندا لەسەر بیرەكانی ئاو داناوە تا گرفتی كەم ئاوی روو نەدات”.

لە ڕوونکردنەوەکەدا داوایەک لە هاوڵاتییان کراوە، کە ” لەگەڵ ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیارە لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە، بەڵام ئەو بەرپرسیارێتییە بەشێكی دەكەوێتە ئەستۆی هاووڵاتییانیش، چونكە لایەنی دووەم (هاووڵاتییان) كە خزمەتگوزاریی ئاو وەردەگرن، بەوە بەرپرسیارێتی هاوبەشیان لەگەڵ حكوومەتدا دەبێت، بۆیە پێویستە هاوبەشانی ئاو، لەپێناو رێگریكردن لە گرفتی كەمئاوی و هاوكاریكردنی حكوومەت، پێوەری ئاو و تەوافەی ناو تەنكی ببەستن لەگەڵ رێكخستنەوەی ئەو بڕە ئاوەی دەدرێتە باخچەكان  نابێت بە هەدەر بدرێت”.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیایەکی ڕوسی بواری نەوت لە عێراق پشکەکانی بۆ کۆمپانیا چینییەکان چۆڵدەکات

بابەتی دواتر

 لە گوڵاڵە داعش پێنج گوندنشینی كورد و عەرەبی شەهیدکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ لە سلێمانی و هەڵەبجە بارانە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ‏سبەینێ چوارشەممە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە باران دەبارێت، هەروەها…
Total
0
Share