چاڤی داوای یاریزانێكی تری لە ئیدارەی بەرشلۆنە كردووە

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە، داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە دەستبەرداری كۆتینیۆ ببن و تیاگۆ ئالكانتارا بگەڕێننەوە.

لەو كاتەوەی چاڤی پۆستی ڕاهێنەرایەتیی بەرشلۆنەی وەرگرتووە، گۆڕانكاریی گەورە لە تیمی پزیشكی و جەستەیی و هەندێك لە یاریزانەكانیش كراون.

بەپێی پێگەی (le10sport) چاڤی بڕیاری داوە دەستبەرداری كۆتینیۆی بەڕازیلی ببێت و پێیوایە سوودی بۆ بەرشلۆنە نەماوە.

هەر ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەشداوە كە بۆ جێگرتنەوەی كۆتینیۆ، چاڤی ڕاهێنەر داوای تیاگۆ ئالكانتارای ئیسپانی كردووە كە ئێستا لەگەڵ لیڤەرپوڵ وەك پێویست یاریی بەرناكەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

که‌ی بڕیارده‌دات؟ مێسی چه‌ند فاکته‌رێکی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ بارسا دیاریکردووه‌

لیۆ میسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌ کۆتا ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس ئاستێکی خه‌یاڵی پێشکه‌شکرد و توانا…
Total
0
Share