تەقە لە هاوڵاتییەك كرا و كوژرا

هاوڵاتییەك لە هەورامان تەقەی لێكرا و بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕ و تەقەکردن لەنێوان چەند هاوڵاتییەكدا لە سنووری گوندی گوڵپی سەر بە ناحیەی بیارە، هاوڵاتییەك بە ناوی فەرهاد ئەحمەد کەریم تەمەن 56 ساڵ برینداربوو، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایكرد، بنکەی پۆلیسی بیارە لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و دۆسیەی بۆ ڕێکخراوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەپێناو پاراستنی ژینگە سیستمێكی نوێ جێبەجێدەكەین

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. لە گوندێكی بارزان هێزە ئەمنییەكان خۆپیشاندەران سەركوت دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی حدک ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکی “حیزبی دێموکراتی کوردستان”ـەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەلایەن ستافی هۆتێلەکەوە ئاگاداری ڕووداوەکە…
Total
0
Share