بافڵ جەلال تاڵەبانی: كاك كۆسرەت جوامێرێكی ڕێگەی سەرفرازی و كوردایەتی و مێژوویەك لە خەبات و شانازی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی گەڕانەوەی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی بۆ هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “گەڕانەوەت بە سەلامەتی و تەندروستییەكی باشەوە شاد و دڵخۆشی كردین”.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، “تۆ بۆ ئێمە قەڵایەكیت لە هێز و ورە و نموونەی ئازایەتی و كۆڵنەدانیت”.

سەرۆكی یەكێتی دەڵێت، ” داستانی سەری ڕەش و دێگەڵە شاهیدی ئەو ڕاستییە دەدەن كە تۆ شێر بوویت، شێرەكەی هەولێر وەك سەرۆك مام جەلال دەیفەرموو. ئێستاش بۆ ئێمە سەرمەشقی هەوڵدان و تێكۆشانیت و ناوت لە دڵماندا زیندووە و بەخێربێیتەوە و یەكێتی و كوردستانت ئاوەدانكردەوە”.

بابەتی پێشتر

بەرێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

بابەتی دواتر

كۆریا مووشەكێكی دیكەی هەڵدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت،”ئەو تاكسییانەی لەزگە و لۆگۆیان وەرگرتووە لەسەری ساڵی نوێوە كارتێك هەیە كە لەگەڵ…
Total
0
Share