پێشنیازكراوە تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كاری پێبكرێت
ئێستا هەڵوێستی یەكێتی ئاشكرادەكات

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازێكی نوێی تایبەت بە تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەدات و دەڵێت، ” بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی لەو پێشنیازە دەكەین كە ئەو تۆماری دەنگدەرانەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كاریپێكراوە بكرێتە بنەما بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش”.

پێشنیازكراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەو تۆماری دەنگدەرانە بەكاربهێندرێت كە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێم كاریپێكراوە.

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن یەكێك لە پێشنیازەكان پێشكەشكراوە پشتبەستنە بە تۆماری بایۆمەتریی عێراق و تۆماری دەنگدەران كە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاری لەسەركراوە بكرێتە بنەما بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ئاشكرایكرد، بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی لەو پێشنیازە دەكەین كە تۆماری دەنگدەرانی عێراق بكرێتە بنەما ئەو كەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە زیادبكرێن، چونكە تۆماری دەنگدەرانی عێراق پشتی بە ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەستووە و داتاكانی دروستن، جگەلەوەش بابەتی ئامار دەسەڵاتی فیدراڵییە نەك هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکمانەکان: نوێنەرەکانمان لە پەرلەمان حزبێکی سیاسی بەکاریاندەهێنێت و نوێنەری ئێمە نین

تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین لە نوێنەرایەتی کردنیان لە پەرلەمانی کوردستان و جەختدەکەنەوە کە ئەوان نوێنەرایەتیی پێکهاتەی تورکمانەکان ناکەن،…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد كە بەهۆی بەجێهشتنی پاشماوەی خۆڵ وخاشاك ناوچەكە دەشێوێت.…
Total
0
Share