ژمارەیەك خۆپیشاندەر دەستگیركران

دانیشتووانی گوندی بەربیرێ و چەند گوندێكی دیكە لە سنووری ناحیەی ئەتروشی سەر بە قەزای شێخان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندن دەكەن لەو كۆمپانیا نەوتییانە دەكەن كە لە سنوورەكەیان كاردەكەن و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر دەستگیركران.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەك لە دانیشتووانی گوندی بەربیرێ و چەند گوندێكی دیكە لە سنووری ناحیەی ئەتروشی قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان لەو كۆمپانیا نەوتییانە كرد كە لە سنوورەكەیان كاردەكەن بە وتەی خۆیان تەنها كەسانی بیانی كاری تێدەكەن و دەرفەتی كاركردن بە هاوڵاتییانی سنوورەكە نادەن.

ئاشكرایكرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرەكان دەستگیركراون و تائێستا ئازادنەكراون.

بابەتی پێشتر

ماكرۆن: نابێت ڕوسیا لەوەزیاتر شەرمەزار بكرێت

بابەتی دواتر

ئاكرێ.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو برا گیانیانلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share