تویتەر: لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا 537 ملیۆن دۆلار زیانمان بەركەوتووە

كۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا بەهۆی یەكلاییكردنەوەی ئەو سكاڵایانەی كە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە لەدژی تۆماركراون، 537 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.

كۆمپانیاكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی پێشوودا وەبەرهێنەران سكاڵایان لەدژی تویتەر تۆماركردووە و لە چارەكی سێیەمی ئەمساڵدا ئەو دۆسێیانە یەكلاكراونەتەوە، كۆمپانیاكە 537 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.

تویتەر هۆكاری سكاڵاكانیشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە “زانیاریی ڕاستی نەداوەتە وەبەرهێنەران لەبارەی خاوبوونەوەی گەشەی بەكارهێنەران”.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لەگەڵ زیادبوونی خواستی فرۆشتنی ڕیكلام لەنێو تۆڕەكەدا زیانی بودجەی بەگەڕخستنیش لەسەر تویتەر مانگانە بەردەوامی هەیە و تائێستاش زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار زیان بە كۆمپانیاكە گەیشتووە بەهۆی ئەو سكاڵایانەی لەسەری تۆماركراون.

ساڵی 2016 وەبەرهێنەران سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی تویتەریان بەوە تۆمەتباركرد كە زانیاریی هەڵەی پێداون لەبارەی خاوبوونەوەی گەشەی بەكارهێنەرانی تۆڕەكە و بەوهۆیەوە سكاڵایان لەدژی تۆماركرد، دوای ئەو ماوەیەش دادگا لەمساڵدا دۆسیەكەی یەكلاكردەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیرانی سودان ئازادكرا و ئەمریكا پێشوازی دەكات

بابەتی دواتر

لوتكەكەی گلاسكۆ دوایین هەلە بۆ كەمكردنەوەی دەردراوەكان<br>نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان لەبارەی قەتیسبوونی گەرماوە دوورە لەڕێگەی ڕاست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share