كەسێك دەستگیركرا خۆی وەك ئەفسەر بە پلەی ڕائید ناساندووە

پۆلیسی نەهێشتنی تاوان كەسێكی دەستگیركرد خۆی وەك ئەفسەر بە هاوڵاتییان ناساندووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد ئاشكرایكرد، تۆمەتبارێك لە گەڕەكی مەنسووڕ دەستگیركراوە خۆی وەك ئەفسەر بە پلەی ڕائید لە دەزگایەكی ئەمنیدا ناساندووە.

تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیركراوە و دوای وەرگرتنی وتەكانی، دۆسیەكەی خراوەتە بەردەم دادوەر و بەپێی هەردوو ماددەی 289 و 298ی یاسای سزاكان ڕاگیراوە، بەبێ ئەوەی ڕاگەیەندراوەكە وردەكاریی زیاتر ئاشكرابكات.

ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد دەڵێت، چەندین تۆمەتباری تر دەستگیركراون بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسكیل و دزیكردن لە فرۆشگە و ماڵان و ئەنجامدانی تاوان.

بابەتی پێشتر

سەلماندی کە هاوژینی پێشووی لێیداوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی تای خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share