لە چیای قەرەچوغ 13 چەکداری داعش کوژران

 

لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە کەرکوک، نەینەوا و دیالە 13 چەکداری داعش لە چیای قەرەچوغ کوژران.

لە ڕاگەیەندراوێکیدا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی داعش ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی دەزگای دژە تیرۆر کە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا و دیالەی گرتەوە، دوێنێ هەینی 13 چەکداری ڕێکخراوی داعش لە ئەشکەوتێکدا لە چیای قەرەچوغ کوژران.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتیی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق ئەنجامدراوە، هەروەها پشت بە دانپێدانانی چەکدارێکی داعش بەستراوە کە پێشتر لەلایەن دەزگای هەواڵگریی عێراقییەوە دەستگیرکراوە.

 

بابەتی پێشتر

وتەبێژی كۆمەڵ: ئیسلامییەكان ڕەوشتی ناو میللەتیان هێشتووەتەوە

بابەتی دواتر

سەلماندی کە هاوژینی پێشووی لێیداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوژرانی موفتییەكی داعش ڕاگەیەنرا

حەشدی شەعبی كوژرانی موفتی شەرعیی داعش لە بۆسەیەكدا لە باكووری بەغداد ڕادەگەیەنێت. فەرماندەیی پڕۆسەكانی بەغدادی هێزەكانی حەشدی شەعبی…
Total
0
Share