وتەبێژی كۆمەڵ: ئیسلامییەكان ڕەوشتی ناو میللەتیان هێشتووەتەوە

محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری وەڵامی سەرۆكی یەكێتی زانایان دەداتەوە و دەڵێت، دین كاتێك ناشرین دەبێت كە مامۆستای ئاینی لە فەلەكی سیاسەتی حزبێكی عەلمانیدا بخولێتەوە و دەشڵێت، ئیسلامییەكان كەمێك پابەندیی ئاینی و ڕەوشتی ناو میللەتیان هێشتووەتەوە.

محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە نوسینێكدا لەژێر ناونیشانی (كێ دینی ناشرین کردووە؟) دەڵێت، زۆر جاری دیكە ڕامانگەیاندووە كە ئێمە سیاسەتی ڕاست و دروست و دوور لە فرت و فێڵ و درۆ، بە بەشێکی دینداری دەزانین.

دەشڵێت، كاتێك دین ناشرین دەبێت كە مامۆستای ئاینی لە فەلەکی سیاسەتی حزبێکی عەلمانیدا بخولێتەوە و چاوەڕێی ڕێنمایی ئۆرگانی حزبی عەلمانی بێت، یاخود مامۆستای ئاینی ستەم و گەندەڵی دەسەڵاتداران جوان بکات.

لە بەشێكی دیكەی نوسینەكەدا محەمەد حەكیم ئاماژە بەوەدەكات، “کەمێك پابەندیی ئاینی و ڕەوشتی ناو میللەت ئیسلامیەکان ھێشتویانەتەوە و، ئەو ھەموو کەناڵ و ڕێکخراو و بانگخوازانەیان خستوەتە خزمەتی خەڵکی ئەم كۆمەڵگەیە، دەبوو سوپاس بکرێن نەک تانەیان لێبدرێت!”.

پێشتر مەلا عەبدوڵڵا سەعید سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، “دین نابێت تێكەڵاوی سیاسەت بكرێت، هەركاتێك دین تێكەڵاوی سیاسەتكرا ئەو دینە ناشرین دەبێت”.

بابەتی پێشتر

پاش 100 ڕۆژ<br> ئایندەی شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا بەچی دەگات؟

بابەتی دواتر

لە چیای قەرەچوغ 13 چەکداری داعش کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم دروستناکات

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە بە هیچ…
Total
0
Share