یەکێتیی ئەوروپا بە فەرمی ڕەزامەندیی لەسەر قەدەغەکردنی نەوتی ڕوسی دەربڕی

یەکێتیی ئەوروپا بە فەرمی ڕەزامەندیی لەسەر قەدەغەکردنی پلە بە پلەی نەوتی ڕوسی دەربڕی، ئەم بڕیارە چەند سزایەکی سەر بانکە گەورەکان و کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانیش دەگرێتەوە.

یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، بە شێوەی پلە پلە و لە ماوەی 6 مانگدا دەستبەرداری بەکارهێنانی نەوتی ڕوسیا دەبن.

هەروەها “چاوەڕواندەکرێت بە شێوەیەکی کاتی چاوپۆشی لە چەند وڵاتیک بکرێت” کە کەناراویان نییە، وەک هەنگاریا و کۆماری چیک و سلۆڤاکیا.

هەروەها بولگاریا و کرواتیاش بۆ ماوەیەکی کاتی چاوپۆشییان لێدەکرێت بۆ کڕینی چەند جۆرێکی دیاریکراوی نەوت.

ئەم هەنگاوە لە ئاکامدا دەکاتە قەدەغەکردنی 90%ی هەناردەکانی نەوتی ڕوسی بۆ ئەوروپا.

جێی ئاماژەیە، یەکێتیی ئەوروپا 25%ی نەوتی خۆی لە ڕوسیاوە هاوردە دەکات.

بابەتی پێشتر

بە "خوڵقێنەری دۆزەخ" ناسراوە

بابەتی دواتر

عێراق لە گەشەی ئابوریی جیهاندا چووە پلەی دووەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share