داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری تەندروستی دەكرێت

خۆبەخشان و دانەمەزراوانی بەشە پزیشكییەكانی سلێمانی داوای دەستلەكاركیشانەوەی وەزیری تەندروستیی هەرێم دەكەن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا خۆبەخشان و دانەمەزراوانی بەشە پزیشكییەكانی سلێمانی ئاماژەیان بەوە كردووە، لەدوای ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی پەرلەماندا، تەنها 40 چركە باسی لە دەرچووە دانەمەزراوەكان كرد و خۆبەخشان و دانەمەزراوانی بەشە پزیشكییەكانی سلێمانی داوای دەستلەكاركیشانەوەی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم دەكەن.

ڕاشیانگەیاندووە، “چاوەڕوان بووین وەزیری تەندروستی ڕوونكردنەوە و داوای لێبوردنی هەبێت لەو نادادپەروەرییەی لە سنووری سلێمانی كراوە و گرێبەستیان بۆ شوێنەكانی دیكە كردووە و سلێمانی بێبەشكراوە و چاوەڕێ بووین وەڵامدانەوەی هەبێت بۆ هەفتەیەك خۆپیشاندان و مانەوەمان لەسەر شەقام، بەڵام لەقسەكانیدا بۆمان دەركەوت ئەم كەسە بەهیچ شێوەیەك هەست بەبەرپرسیارێتی ناكات و توانای نییە وەزارەتێكی گرنگی وەكو وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەببات و بۆیە داوای دەستلەكاركێشانەوە لەجەنابیان دەكەین”.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، 77 پەرلەمانتار256 پرسیاریان لەوەزیر كردووە هیچیان ئاماژەیان بەكێشە سەرەكییەكە و گرنگەكە نەكردووە، دەڵێن، “با دەرمان هەبێت با بینا هەبێت كە كارمەند نەبێت خزمەتی نەخۆش بكات بەچی دەچێت، بۆیە گلەییمان لەسەرجەم پەرلەمانتاران هەیە كە نەیانتوانیووە نوێنەرایەتیی ئێمە بكەن و كێشەكانی ئێمە بخەنەڕوو”.

بابەتی پێشتر

نرخی مریشك زیاتر بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی بە بەڵگە وەڵامی تۆمەتەكانی چەند پەرلەمانتارێك دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بەتۆمەتی هەڕەشەكردن لە ژنێك راگەیاند. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share