وەزارەتی بەرگريی توركیا: سەربازێكمان لە چیای مەتینا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە مرد

وەزارەتی بەرگریی توركیا بڵاویكردووەتەوە، سەربازێكی دیكەیان لە ناوچەی مەتینا لە سنووری قەزای ئامێدی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە مردووە.

وەزارەتی بەرگریی توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردووەتەوە، سەربازێكی دیكەی سوپای توركیا لە ناوچەی مەتینا لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك، بەهۆی بۆمبێكی چێنراوەوە برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە مردووە.

هەر ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردووەتەوە، لە چەند چالاكییەكدا لە ناوچەی سەرحەدی باكووری كوردستان 13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: پڕۆژەی پێدانی راستەوخۆی مووچە گرفتی بۆ دروستكرا و پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە نییە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە 17 بۆ 18ی ئەم مانگەوە…
Total
0
Share