خالید سلێمان نووسەر و ڕووناكبیری كورد بووە براوەی دووەمی خەڵاتی (سەمیر قەسیر) لە بواری وتاری ڕاوبۆچووندا كە تایبەت بە پرسەكانی ژینگە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، ئەنجامی كۆتایی پێشبڕكێكە ڕاگەیەنرا، عیزەت ئەلقەمحاوی كە ڕۆماننووسی میسری بووە براوەی یەكەم و خالید سلێمان بووە بە براوەی دووەم.
بەشداریكردنی خالید سلێمان و وەرگرتنی خەڵاتەكە كە حەڤدە ساڵە لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاوە ساز دەكرێت بۆخۆی بردنەوە و سەربەرزییە بۆ كورد و گەلی كوردستان.
خالید سلێمان جگەلە زمانی دایك بە زمانی عەرەبی و فەرەنسی و ئینگلیزی دەتوانێت بدوێت و بنووسێت.