ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه، لیۆ مێسی وه‌ک کاپتن و ڕێنیشانده‌ری لاوان له یانه‌ی به‌رشلۆنه ده‌رناکه‌وێت، به‌ڵکو ئه‌رکی چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانی و ڕوونکردنه‌وه‌ی شکسته‌کانی خستووه‌ته سه‌رشانی لاوانی یانه.
ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووه، له‌م وه‌رزه‌دا لیۆ مێسی ته‌نها به ڕووکه‌ش باجی کاپیتانۆی به‌رشلۆنه‌ی به قۆڵه‌کانیدا هه‌ڵواسیوه، له ڕاستیدا وه‌ک کاپتن و سه‌رمه‌شقی یاریزانان ده‌رناکه‌وێت و ناشیه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌به‌رده‌م میدیاکاندا ڕوونکردنه‌وه بکات.
له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی کلاسیکۆ و دوای دۆڕاندن به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، پاڵپشت به پڕۆتۆکۆلی واژووکراوی یانه‌کان ده‌بوو ئه‌فسانه‌که له‌دوای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌که له‌به‌رده‌م میدیاکاندا ئاماده‌بێت و وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نوسان بداته‌وه، به‌ڵام ئه‌رکه‌که‌ی جێبه‌جێنه‌کردووه.
یانه‌ی به‌رشلۆنه به ناچارییه‌وه سێرجینیۆ دێستی هۆڵه‌ندی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانکردووه، که ته‌نها یاریزانێکی گه‌نجه و ماوه‌یه‌کی که‌مبووه درێسی بارسای پۆشیوه.
له کۆتا ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید، هه‌ریه‌ک له جێرارد پیکێ و سێرجی ڕۆبێرتۆ دووچاری پێکان بوون، به‌هه‌مان هۆکار سێرجیۆ بۆسکێتس نه‌یتوانیوه له وان‌دا میترۆپۆلیتانۆ ئاماده‌بێت.
له‌دوای یارییه‌که “پوڵگا” جارێکی دیکه ده‌ستی به سه‌رییه‌وه گرتووه و به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بکات لاکێشه‌ی سه‌وزی به‌جێهیشتووه، دیسانه‌وه به‌ڕێوبه‌رانی یانه‌ی به‌رشلۆنه به ناچارییه‌وه پێدری ته‌مه‌ن 17 ساڵیان بۆ چاوپێکه‌وتنی دوای یارییه‌که ته‌رخانکردووه.
ڕۆژنامه‌ی ئاس له‌م باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی، مێسی ڕێگه‌ده‌دات لاوانی یانه له‌به‌رده‌م زوومی کامێرای میدیاکاندا سه‌رشۆڕی نیشانبده‌ن، به‌ڵام ئاماده‌نییه ڕوونکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامی دۆڕاندنه‌کان بدات،له کاتێکدا چاوپێکه‌وتنی میدیایی ئه‌رکی کاپتنه‌کانی یانه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌پێدراونییه لاوان له‌سه‌ره‌تاکانیانه‌وه بخرێنه‌به‌ر فشاری میدیایی.