پاریس سێیەم بۆندی هاوینەی 2021ی یەکلاییکردووەتەوە

یانەی پاریس سان جێرمان سەرکەوتوبووە لە یەکلاییکردنەوەی بۆندی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یانەی ئینتەر میلان.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرانی چێڵسی هەوڵی بێوچانیانداوە بۆ گواستنەوەی ئەشرەف حەکیمی، بۆ ئەو مەبەستەش پیشنیازی ئاڵوگۆڕی یاریزانەکەیان بە مارکۆس ئەلۆنسۆ و بڕێک پارە کردووە، کە نزیکی 65 ملیۆن یورۆ بووەتەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بەهۆی یانەی پاریس سان جێرمانەوە شکستیهێناوە.

ناسڕ خلێفی و هاوکارانی سەرەتا بڕی 50 ملیۆن یورۆیان بۆ گواستنەوەی ئەشرەف پێشکەشکردووە، دواتر بڕەکەیان بۆ 70 ملیۆن یورۆ بەرزکردووەتەوە، کە تەنها 10 ملیۆنی لە بڕی داواکراو کەمترە.

لاگازێتا دووپاتیدەکاتەوە، ئیدارەی ئینتەر بە کۆتا ئۆفەری پاریس قایلبوون، یاریزانەکەش سەرنجی لەسەر پاریس بووە نەک چێڵسی، بۆیە بەم نزیکانە بۆندە گەورەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز ئاشکرادەکرێت.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید 10 ملیۆنی داشکاندووە و چاوەڕوانی یونایتدە

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ و ڕیاڵ دەرگایان بۆ ئیزاک کردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی خەوی لێناكەوێت

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵتەنگە بەوەی نەیانتوانی لە ئیشبیلیە ببەنەوە و ‏دەڵێت: “لەداخدا خەوم لێناكەوێت”.‏ لە خولی ئیسپانیا…
Total
0
Share