وەزارەتی تەندروستیی عێراق: ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون گەیشتە 93 کەس

بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە بەشی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 93 ​​تووشبوو و 11ـیان گیانیانلەدەستداوە.

تاهیر سەبری حسێن، بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە بەشی ڤێتێرنەری سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاند، لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبوونەوە، پارێزگاری زیقار بە 29 حاڵەتی تووشبوون و مردنێکیش، لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانی عێراقدایە، دوای ئەویش بەغداد دێت کە 14 حاڵەتی تووشبوون و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانی تێدا تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە هاوڵاتییان و سەربڕخانەکان لە جەژندا، پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و دووربکەونەوە لە سەربڕینی ئاژەڵەکان لە شوێنە نارەسمییەکان و ماڵەکاندا.

دەشڵێت، حکومەتی عێراق بڕی ملیارێک و 75 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ کڕینی دەرمان، ڤاکسین و دابینکردنی پێداویستییە خۆپارێزییەکانی دیکە.

تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە؛ بەپێی راپۆرتێکى رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، %40ـی ئەو كەسانەی تووشی دەبن، گیانلەدەستدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی هێزە ئەمنییەكانی ڕاسپارد هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چڕتربكەنەوە. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی…
Total
0
Share