پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی دەرمانی بێکوالێتی و بە قاچاخ بردنی دەكات

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی دەرمانی بێکوالێتی و بە قاچاخ بردنی دەكات و دەنگیش لەسەر پێشنیازەیاسای ئاو دەدات.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجام دەدرێت خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسایەك و گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان سەبارەت بە دەرمانی بێ کوالێتی و ماوەبەسەرچوو و قاچاخ و نرخی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەكرێت.

دەقی كارنامەكە:

یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پڕۆژە و پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (78) و ماددەی (79، 80) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1- پێشینازەیاسای (ئەرك و مافەكانی هێزكاری تەندروستی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

2- پڕۆژەیاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان-عێراق).

3- پڕۆژەیاسای (دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان-عێراق.

سێیەم: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی (لێژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر)‌ سه‌باره‌ت به‌ (دەرمانی بێ كوالیتی و ماوەبەسەرچوو و قاچاغ) و (نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان)، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری تەندروستی، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1- پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان ژمارە (18)ی ساڵی 2008ی هەمواركراو.

2 – پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، ژمارە (76)ی ساڵی 1983.

بابەتی پێشتر

ئەنتیبایۆتیک لە چارەسەرەوە بۆ هۆکاری مردن!

بابەتی دواتر

دادگا بڕیاری سەرکەوتنی جۆنی دێپ-ی دا.. ئەمبەر هێرد بە 15 ملیۆن دۆلار سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share