دادگا بڕیاری سەرکەوتنی جۆنی دێپ-ی دا.. ئەمبەر هێرد بە 15 ملیۆن دۆلار سزادرا

 

دوای بەردەوامبوونی دادگاییەکەیان کە ماوەی چەند هەفتەیەکە بەردەوامە و ڕای گشتیی سەقاڵکردووە، دوێنێ چوارشەممە دادگای ئەمریکا بڕیاری کۆتاییهاتنی دۆسیەکەیانی دا بەوەی هەریەکەیان تاوانبارن بە ناوزڕاندن.

دادگا بڕیاریدا بە سەرکەوتنی جۆنی دێپ لە دۆسییەکەدا، هەروەها ئەمبەر هێرد تاوانبارکرا بە ناوزڕاندنی هاوسەری پێشووی، دەبێت بڕی 15 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بدات بە جۆنی دێپ.

لەبەرامبەردا جۆنی دێپ دەبێت بڕی دوو ملیۆن دۆلار وەک قەرەبووی ناوزڕاندن بدات بە ئەمبەر هێرد، لەدوای بڕیارەکە جۆنی دێپ خۆی وەک براوە نیشاندا و سوپاسی دادگای کرد، هەروەها ئەمبەر هێرد وتی، “بێهیوا بووم و ئەو دڵشکانەی هەستی پێدەکەن ناتوانرێت بە قسە بوترێت”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی دەرمانی بێکوالێتی و بە قاچاخ بردنی دەكات

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی داوای ڕێگریكردن لە كارەساتی نوێ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share