حكومەتی عێراق 500 ملیار دیناری تری بۆ پارەی گەنم تەرخانكرد

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕی 500 ملیار دیناری دیكەی بۆ پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەرخانكرد و پێدانی پارەكەی خێراتركرد.

بەپێی بڕیارەكە كە عەلا جبوری وەزیری بازرگانیی عێراق دەریكردووە، بۆ پشتیوانیكردنی بەرهەمی خۆماڵی و جوتیاران، بڕی 500 ملیار دیناری دیكە دەدرێت بە جوتیاران لە بەرامبەر فرۆشتنی گەنمی ئەمساڵیاندا بە سایلۆكانی وەزارەتی بازرگانی.

وەزیری بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، “كۆی ئەو پارەیەی بۆ كڕینی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران تەرخانكراوە، گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دیناری عێراقی و ئەوەش هەوڵێكە بۆ پشتیوانیكردنی كەرتی كشتوكاڵ و پشتیوانیكردنی جوتیاران و فرۆشیارانی گەنم”.

پێشتر بڕیاردرابوو دوای ڕادەستكردنی گەنم، جوتیاران لە ماوەی 10 ڕۆژدا پارەكانیان وەربگرن، بەڵام وەزیری بازرگانی ئەمڕۆ وتی، لە ماوەی 72 كاتژمێردا پارەی گەنم دەدرێت بە جوتیاران و بۆ هەر تۆنێك گەنم 850 هەزار دینار دیاریكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی دەبات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی…
Total
0
Share