ئەپڵ قەیرانی بەرهەمهێنانی ئایفۆن 13ی هەیە

ئاژانسی بلومبێرگ ئاشكرایكرد، كۆمپانیای ئەپڵ قەیرانی بەرهەمهێنانی ئایفۆن 13ی هەیە.

ئاژانسە ئەمریكییەكە ڕوونیكردووەتەوە، پێشبینیدەكرێت بەرهەمهێنانی ئامێری مۆبایلی ئایفۆن 13 بەڕێژەیەكی زۆر كەمببێتەوە و 10 ملیۆن ئامێر كەمتر لەوەی بڕیاری لێدرابوو دروستبكرێن.

بلومبێرگ لەزاری “سەرچاوەی ئاگادار”ەوە بڵاویكردووەتەوە كە هۆكاری ئەو “قەیران”ـەی ئەپڵ تێیكەتووە، كەمبوونەوەی پارچەی ئەلیكترۆنییە لەسەر ئاستی جیهان.

بەپێی بلومبێرگ، بڕیاربووە تا كۆتایی ئەمساڵ كۆمپانیای ئەپڵ 90 ملیۆن دانە لە ئامێری ئایفۆن 13 دروستبكات.

ئاشكراشیكردووە، كۆمپانیا ئەمریكییەكە بە دروستكەرانی ئایفۆنی وتووە كە “بەرهەمهێنانی ئایفۆن 13 كەمدەبێتەوە، چونكە هەردوو كۆمپانیای برۆدكۆم و تێكساس ئینسترۆمێنتس گرفتی كەمیی ئەو كەرەستانەیان هەن كە ئەپڵ لە دروستكردنی ئایفۆندا بەكاریاندەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
Total
0
Share