ئایدن مەعروف: پێشنیاز دەکەین ژماره‌ی كورسی كۆتاكان بۆ 20 كورسی زیادبكرێت

وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان پێشنیازدەکات ژماره‌ی كورسی كۆتاكان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 11 كورسییه‌وه‌ بۆ 20 كورسی زیادبکرێت.

ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی کۆتاکان ڕایگه‌یاند، دژی کەمکردنەوەی كورسی كۆتاكانین، کە بۆ پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە پەرلەمانی کوردستان تەرخانکراوە.

جەختیشی كردەوە، بەفەرمی پێشنیازەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن و بەتایبەتی كورسی کۆتاكان دەخەنە بەردەم سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێشنیازدەکەن کۆتای كه‌مینه‌کان لە پەرلەمان لە 11 كورسییه‌وه‌ زیاد بکرێت بۆ 20 كورسی.

بابەتی پێشتر

عەبدولستار مەجید: كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردن ناترسێت و خەڵكانی دیكەن دەیانەوێت دوایبخەن

بابەتی دواتر

عێراق.. ڕسوماتی تۆماركردنی ماتۆرسكیلی كەمكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share