عەبدولستار مەجید: كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردن ناترسێت و خەڵكانی دیكەن دەیانەوێت دوایبخەن

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە حزبەكەی و فراكسیۆنەكەیان لەسەر دواخستنی پەرلەمان ڕێككەوتنیان كردبێت.

عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، “بەپێویستم زانی بۆ ئەو بەڕێزانە و ڕایگشتیشی ڕوونبكەمەوە ئێمە وەك كۆمەڵی دادگەری و فراكسیۆنەكەش لەسەرەتاوە تا ئێستا لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان بووین لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر جەختمانكردووەتەوە هەڵبژاردن بەو یاسا خراپەی پێشوو، ئەنجامێكی باشتر لەمەی هەیە و هەموو خەڵك گیریخواردوە بەدەستییەوە بۆیە پێداگریی لەسەر هەمواركردنەوەی یاساكە دەكەین و تا ڕادەیەكیش بەشی زۆری فراكسیۆنەكان هاوڕان لەسەر هەمواركردنەوەی .

ئاشكرایكرد، حزبەكەی لە هەڵبژاردن ناترسێت و لەگەڵ دواخستنیدا نییە، بەڵكو ئەوە خەڵكی دیكەن كە نایەوێت هەڵبژاردن بكرێت و بەپاساوی جیاجیا هەڵبژاردن دوادەخەن”.

بابەتی پێشتر

بەدواداچوون بۆ خراپی لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەكرێت

بابەتی دواتر

ئایدن مەعروف: پێشنیاز دەکەین ژماره‌ی كورسی كۆتاكان بۆ 20 كورسی زیادبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزمەتگوزارییەكی نوێ.. لەڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكە بە كوردی

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی. بۆكان جاف…
Total
0
Share