لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا بە دواداچوون بۆ خراپی لە شێوازی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بكات و لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێكهێندرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی دارایی كۆبووەتەوە و ڕاپۆرتێكی لەبارەی خراپی لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان ئامادەكردووە و بڕیاردراوە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لاوەكی لە پەرلەمانتاران بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەیە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتووە، لیژنەكە ئەنجامی بەدواداچوونی خۆی لە میانەی ڕاپۆرتێكدا كۆكردووەتەوە و لە كۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوریدا دەكرێتە یەكێك لە تەوەرەكان و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.