كار بۆ كەمكردنەوەی نرخی كارتی باڵانسی كۆمپانیاكان دەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەی پەیوەندی و گواستنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کار بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی کۆمپانیاکانی مۆبایل دەکات.

لیژنەی پەیوەندی کردن و گواستنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کار بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی کۆمپانیاکانی مۆبایل دەکات.

كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی پەیوەندی و گواستنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکەیاندا، تاوتوێ ئەوەکرا لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2022 ئەو بڕە پارەیەی کۆمپانیاکان خستوویانەتە سەر کارتی مۆبایل لاببرێ یان کەمبکرێتەوە.

باسی لەوەشكردووە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەکە چەند ڕێوشوێنێکی تری دیاریکردووە، تا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان ڕاوێژبکرێت بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، پێشتریش لە نووسراوێکی فەرمیدا دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیی عێراق داوای لەئەنجومەنی نوێنەران کردووە، نرخی کارتی مۆبایل کەمبکرێتەوە و ئەو پارە زیادەیەی خراوەتەسەری بووتە بارگرانی بۆ هاوڵاتییان و لاببرێت.

بابەتی پێشتر

دانیمارك قەرەبووكردنەوەی عێراقییە ئەشكەنجەدراوەكان هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

بەدواداچوون بۆ كێشەی مووچە لە سلێمانی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share