وه‌زیرى دارایی: مووچه‌خۆران بە كارت مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن

ئاوات جەناب نوری وه‌زیرى دارایی و ئابوریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، له‌ كه‌مترین ماوه‌دا مووچه‌خۆران بە كارت مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە دو تاینتواتچ، بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابوری و سێپ پاچ، سەرۆکی یەکەی ئابوری لە كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، لە كۆبوونەوەكەدا ئاوات جەناب نوری ڕایگەیاندووە، “دڵخۆشین بەوەی لە هەرێمی کوردستان ئیرادەیەک هەیە بۆ بەرەوپێشچوونی چاکسازیی سەرتاسەری” و وتوویەتی، “لە دوایین هەوڵماندا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی تەکنۆلۆژیاى بانکەکانه‌وه‌، بڕیارە لە کەمترین ماوەدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی کارت مووچەکانیان وەربگرن”.

شاندی میوان پرسیاری ئەوەیان ئاراستەی وەزیری دارایی و ئابوری کرد، كه‌ کارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری چۆن بەرەوپێشدەچن؟، لە وەڵامدا وەزیری دارایی ڕایگەیاندووە، “بە هەموو ئاستەنگەکانەوە، هەوڵی تەواومان داوە بە کەمردنەوەی ڕۆتین و بە ئەلیکترونیکردنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتمان”، وەك ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاشكرایكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هونەرمەندان لە قۆناغە جیاوازەكانی خەباتی گەلی كورددا رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان گێڕاوە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیی لە هونەرمەندانی دیاری میللی کورد سەڵاح مەجید، زاهیر جەلال، مەحمود محەمەد…
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی تەندروستی: دانوستانەكانی شاندی هەرێم بۆ مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دانوستانەكانی شاندی هەرێم بۆ مووچە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوامە و دەشڵێت، “هەوڵمانداوە مووچە…
Total
0
Share