عەلی حەمەساڵح: ئەو ئابلوقەیەی لەسەر سلێمانییە هەڵنەگیراوە

عەلی حەمەساڵح

عەلی حەمەساڵح هۆشداری لە ئەگەری گەورەبوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی دۆسیەی نەوت دەدات و ڕێككەوتن بە چارەسەر ناودەبات دەشڵێت، ئەو ئابلوقەیەی لەسەر سلێمانی هەیە هەڵنەگیراوە و ئەوەی هەیە ڕێككەوتنێكی ڕووكارییە.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا لەبەردەم پەرلەمان دەربارەی دۆسیەی نەوت و مووچە لەنێوان هەرێم و ناوەند ڕایگەیاند، ئەگەر بەرپرسانی هەرێم بە ڕێككەوتن كێشەكە چارەسەرنەكەن، “كێشەی گەورە بۆ دۆسیەی نەوت و مووچەی فەرمانبەران و گوزەران دروستدەبێت”.

وتیشی، “عێراق ئەگەر بە یاسا یان هەر ڕێگایەكی دیكە فشار لەسەر هەرێم بكات یان بابەتێك بگرێت، زۆر جیاوازە لەوەی هەرێم بە ڕێككەوتن بیكات لەگەڵیدا”.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە ڕێگای دروست ئەوەیە بەرپرسانی هەرێم لە زووترین كاتدا بڕۆنە بەغداد و گفتوگۆبكەن لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی “ئەگەرنا خەڵكی كوردستان دەبێتە قوربانی”.

پرسی مووچە یەكێكی دیكە لە بابەتەكانی كۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكە بوو، عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاند، لەئێستادا پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی پێنج ئامادەیە، 500 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوت لە بەردەستدایە، جگە لە داهاتی ناوخۆی هەردوو مانگی چوار و پێنج، بەوەش 900 ملیۆن دۆلار ئامادەیە لەكاتێكدا مووچە 600 ملیۆن دۆلاری دەوێت.

سەبارەت بە هەڵبژاردنیش دوا و ڕایگەیاند، زۆربەی لایەنەكان موزایەدە دەكەن كاتێك دەڵێن ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین. ئەوەشی وت، “ڕێككەوتنێكی سیاسی كراوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دیاریش نییە تا كەیە؟!”.

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشیكردەوە، هەموو ئەو پرسانەی ناكۆكییان لەسەرە لایەنەكان وتویانە هەتاوەكو بە سازان نەبێت تێناپەڕێت، ناشڵێن كەی سازان دەكەن و هیچ میچێك دیارینەكراوە.

دووپاتیشیكردەوە، بەداخەوە هەندێك لایەنی بەناو ئۆپۆزسیۆن قسە لەسەر ئەوە دەكەن كە كۆمسیۆنێكی سەربەخۆ هەڵبژاردن ئەنجامبدات، لەكاتێكدا شتێك نییە لە كوردستان بەناوی كۆمسیۆنی سەربەخۆ.

عەلی حەمەساڵح وتی، ڕێگای دروست ئەوەیە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتیی هەڵبژاردن بكات.

دەربارەی دۆخی سلێمانیش دوا و وتی، ئەو ئابلوقەیەی لەسەر سلێمانییە هەڵنەگیراوە و هیچ ڕێككەوتنێك لەو ڕووەوە لە ئارادانییە نییە.

ئەو ڕێككەوتنەی كراوە شتێكی شكلی بووە، داهاتی ناوخۆی مانگی چواری هیچكام لە شارەكان بۆ مووچە بەكارنەهێنراوە و ئەمەش وایكردووە كێشەی مووچە نەبێت، بەڵام لە دوو مانگی داهاتوودا كێشەی مووچە دروستدەبێتەوە، وەك ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە وتی.

لەلایەكی دیكەوە دەربارەی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل دوا و ئاماژەی بەوەكرد، لەم دوو ڕۆژەدا بایی ملیۆنان دۆلار ژمارەی جوان بۆ چەند كەسێك براوە.

نمونەی ئەوەشی هێنایەوە ژمارە 2000/ سلێمانی، 24 ژمارەی براوە، هەر ژمارەیەی بە ملیۆنێك و 900 هەزار دینار دراوە، بەڵام لە بازاڕدا بە دوو دەفتەر دۆلار دەفرۆشرێتەوە. ئەوەشی بە “گەندەڵییەكی ڕێكخراو” ناوبرد.

ڕوونیشیكردەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران ئاگاداركراوەتەوە و ئەویش لای خۆیەوە پێی ڕاگەیاندووە كە لە سلێمانی ڕاگیراوە.

عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشكرد كە دەكرێت ئەو ژمارە جوانانە بكرێتەوە بە داهات بۆ شارەكان، بۆ نمونە بەتەنها بە ژمارە 1/ هەولێر دەتوانرێت سێ ملیۆن دۆلار كۆبكرێتەوە، ئەمە بۆ ژمارە 1 تا 10، ژمارە 100 و 1000 و ژمارەكانی دیكەش هەر ڕاستە.

بابەتی پێشتر

فیدراسیۆنی پەنابەران: دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران هەڵوەشایەوە

بابەتی دواتر

"کۆشکی سپیی باڵدار".. فڕۆکە تایبەتەکەی سەرۆکی ئەمریکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەت بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمی کردووە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پەردە لەسەر گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم هەڵدەداتەوە کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی “نێودەوڵەتی” کردوویەتی بەمەبەستی ناساندنی…
Total
0
Share