سەدر داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكات

سەرچاوەیەكی نزیك لە موقتەدا سەدر ئاشكرایكرد، سەدر حكومەت لەگەڵ لایەنەكانی تری شیعەدا پێكناهێنێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكات.

دوایین بۆچوونی موقتەدا سەدر لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق و چۆنێتیی دەربازبوون لە چەقبەستوویی، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە، وەك سەرچاوەیەكی نزیكی ناوبراو ئاشكرایكردووە.

میدیای عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە سەدر بڵاویكردەوە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە چەند لایەنێكی وتووە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێندرێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت.

وتیشی، ڕێبەری ڕەوتی سەدر “هیچ حكومەتێكی لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیدا پێكناهێنێت” و ئێستا هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بابەتێكی ئاشكرایە و گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت دوو ڕۆژ لەمەوبەر ژمارەیەك كەسایەتیی سیاسیی عێراق، سكاڵایەكی یاساییان دژی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق تۆماركرد و داوایان لە دادگای فیدراڵی كرد ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی: کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەبێتە 24 کاتژمێر

بابەتی دواتر

تورکیا بەچڕی بۆردومانی سنووری ئامێدی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share