سکۆلاری ڕەخنەی لە کاندیدکردنی لویس ئێنریکی هەیە

لویس فیلیپی سکۆلاری ڕەخنە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەگرێت، بەهۆی کاندیدکردنی لویس ئێنریکی ئیسپانی بۆ پۆستی ڕاهێنەری “سێلیساو”.

ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل، دەڵێت،”ئێنریکی چی بردووەتەوە؟ دەبێت ڕاهێنەری بەڕازیل ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، ئێنریکی جوان یاریدەکات و زۆر باشە، بەڵام بەو شێوەیە هەموو شتێکی لەدەستدا، ئاستی باش مانای چییە؟ لەکاتێکدا مۆرینیۆ هەموو شتێکی بردووەتەوە.”

هەروەها دەڵێت، “ئەگەر من بتوانم کاری ڕاهێنان لە تیپێکی کیشوەرەکانی دیکە بکەم، بۆچی ئەوان ناتوانن ئەو کارە بکەن؟! ئەگەر کوالێتییان هەبێت، دەتوانن ببنە ڕاهێنەری بەڕازیل، بەڵام من پێموایە دەستنیشانکردنی ڕاهێنەرێکی ئەمریکای لاتین باشتر و ئاسانترە لە بەکرێگرتنی ڕاهێنەرێکی ئەوروپی.”

سکۆلاری یەکێکە لە ڕاهێنەرە ئەزمووندارەکانی بەڕازیل، لە نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2002 پاشان 2012 بۆ 2014 دووجار پۆستی ڕاهێنەری “سێلیساو”ی وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزێره‌ په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی پێرلۆ کرد و له‌گه‌ڵ دوو ڕاهێنه‌ری دیکه‌ش له‌سه‌رهێڵه‌

یاریزانی ئه‌ڵمانی، سامی خزیره‌ خه‌ون به‌ خولی ئینگلیزییه‌وه‌ ده‌بینێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 ئاماده‌نییه‌ یانه‌ی یوڤانتۆس به‌جێبهێڵێت.…
Total
0
Share