فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوپاتیكردەوە كە مباپی بۆ ئەوان بووە بە ڕابردوو، جارێكی تر گرێبەستی پێشكەش ناكەن.
وتیشی: “یاریكردن بۆ ڕیاڵ مەدرید سەروەرییە و دەبێت یاریزانەكان شانازی پێوە بكەن.”
پوختەی قسەكانی پیرێز:
– “خۆشحاڵم، به‌درێژایی وه‌رز کارمان کرد بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئێره، ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ناوازه بوو، ناسناوی لالیگا-مان به‌ده‌ستهێنا و له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان ڕکابه‌ره به‌هێزه‌کانمان یه‌ک له‌دوای یه‌ک کوتا به‌زه‌ویدا، هانده‌رانمان بڕوایان پێمانه و بڕوایان به یاریزانه‌کانه، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانان هه‌بوو، ئه‌و دۆخه‌ی له یارییه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌دا بینیمان و تیایدا ژیاین هه‌رگیز له‌بیری ناکه‌ین.”
– “ڕیاڵ مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی کڕینی یاریزانه گه‌وره و ناوداره‌کان.”
– “کڕینی مباپێ ڕابردووه، تێپه‌ڕی کرد.”
– “یانه‌کانی دیکه خاوه‌نی به‌رزترین میزانیه و بودجه‌ن، ئێمه‌ش خاوه‌نی به‌ها به‌رزه‌کانی مه‌دریدین.”