گروپێكى چەكداری لە پارێزگاى زامفارا لە نەیجیریا، هەڵيانكوتاوەتە سەر مزگەوتێك، پێنج كەسيان كوشتووە و 40ى ديكەشيان برينداركردووە.
بەگوێرەى ئەو هەواڵەى كە لە ڕۆژنامە ناوخۆييەكانی نەیجیریا بڵاوكراوەتەوە، چەند چەكدارێكى نەناسراو بە ماتۆرسكيلێكەوە، لە كاتى نوێژدا هێرشيان كردووەتە سەر مزگەوتێك لە ناوچەى كانۆماى سەر بە پارێزگاى زامفارا.
هێرشەكە بووەته هۆى كۆژرانى پێنج نوێژخوێن و برينداربوونى 40 كهسى ديكە.
محەمەد شەهو، وتەبێژى پۆليسى پارێزگاى زامفارا ئاشكرایكردووە، هێزى ئەمنى ڕەوانەى ناوچەكە كراوە و لێكۆڵينەوە لە ڕوداوەكە دەستيپێكردووە.
لەلايەكى ديكەوە، بيلۆ محەمەد ماتاوال، پارێزگارى زامفارا ڕایگەیاندووە، لە چوارچێوەى ڕێككەوتنێك لەنێوان حكومەتى لۆكاڵی و چەكدارەكاندا 11 بارمتە لە ناوچەى گاسو ئازادكراون.