ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت، جیهان خۆی بۆ ئەگەری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی یان كیمیایی لەلایەن ڕوسیاوە ئامادە دەكات.
ئەمڕۆ هەینی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، “هەڕەشەكانی ڕوسیا بۆ بەكارهێنانی چەكی كیمیایی، هەموو وڵاتانی جیهان هاندەدەن ئەو جۆرە چەكە بەدەستبخەن”.
وتیشی، “ئێمە لەبەردەم خۆپڕچەككردنی وڵاتانداین بە چەكی ئەتۆمی و ئەگەری هەیە ئەو كارە لەسەر ئاستی سەرتاسەری جیهان ڕووبدات”.
هۆشداریدانەكەی زیلینسكی لە ئەگەری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ڕوسیاوە، دوای ئەوە دێت كە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا و كاربەدەستە سەربازی و هەواڵگرییەكانی ئەو وڵاتە چەندین جار ئاماژەیان بۆ ئەگەری بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی كردووە.