تۆم كروز: لە ژیانمدا ڕۆژێك پشووم وەرنەگرتووە

تۆم كروز ئەكتەری دیاری هۆڵیوود دەڵێت، لە ژیانیدا ڕۆژێك پشووی نەبووە و هەمیشە سەرقاڵی كاری هونەری بووە.

ماڵپەڕی “GEO”ی ئەمریكی لە زاری پاڵەوانەكەی زنجیرە فیلمی “Mission: Impossible”ـەوە بڵاویكردەوە، تۆم كروز هەمیشە و زۆربەی كاتەكانی ژیانی لە شوێنی وێنەگرتنی فیلمەكانیدا بەسەربردووە و هیچ ڕۆژێكی پشووی نەبووە.

تۆم كروز ئێستا لە فەرەنسایە بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵی كان و ئەوەی بە پشوو ناوبردووە و ڕایگەیاندووە، “ئێستا لە پشوودام، هەر ڕۆژێك سەرگەرمی وێنەگرتنی فیلم نەبم، ئەو ڕۆژە بە پشوو دەزانم تەنانەت ئەگەر بە درێژایی ڕۆژەكە چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانی ئەنجامبدەم”.

ماوەیەكە تۆم كروز ڕۆژانە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕێكدەخات و ڕیكلام بۆ فیلمە نوێیەكەی دەكات بە ناوی “Top Gun Maverick”، بەڵام وەك خۆی دەڵێت، گەڕان بە سەرانسەری جیهان و وێنەگرتنی فیلم خەونی خۆی بووە، بۆیە سەرباری ئەوەی پشوونادات، ڕۆژەكانی كاركردنی وەك پشوو دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەمەوێت خەڵووز بچێتە پەرتووكەكانی مێژووەوە
وڵاتان هەوڵدەدەن بە كردار ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببنەوە

نوێنەرانی نزیكەی 200 وڵات لە كۆنگرەی كۆپ 26 لە سكۆتلاند كۆدەبنەوە و دۆخی ئاووهەوا تاوتوێدەكەن، ئامانجی كۆنگرەكە پشتیوانیكردنی…
Total
0
Share