ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی كۆمسیۆن بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی یەكشەممە پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆن لەناو شار خەرجدەكرێت.
بەپێی ئاگادارییەكی ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی كۆمسیۆن تێیدا هاتووە، ڕۆژی یەكشەممە پاداشتی كارمەندانی كۆمسیۆن لەناو شار خەرجدەكرێت و دەتوانن بڕی ئەو پاداشتە وەربگرن كە لە گرێبەستەكاندا بۆیان دیاریكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتێكی دیكەدا پاداشتی كارمەندانی دەرەوەی شار خەرجدەكرێت.
تێبینی:-
1.پێویستە كەسەكە خۆی ئامادەبێت یا بریكارداری یاسایی.
2.ناسنامەیەكی ناساندنی فەرمی پێبێت بۆ كەسێك بریكارداری یاسایی بنێرێت پێویستە وێنەی پەسندكراوی دادنوسی بریكارداریەكەی پێبێت .
3.كارتی بایۆمەتری دەنگدانی كەسەكە خۆی پێبێت (كە ڕۆژی دەنگدان لێی وەرگیراوە و دواتر وەریگرتووەتە بۆ ئەوانەشی وەریان نەگرتووەتەوەدەتوانن لە هەمان ئەو ناوەندەی فۆرمی كارمەندبوونی پێشكەشكردبوو وەریبگرێتەوە.
4.سەبارەت بەو كەسانەشی لە شارو شارۆچكەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی(دەرەوەی ناوەندی پارێزگا) لە وادەیەكی دیكە ئەو بانكانەش دیاریدەكرێن و پاداشتەكەیان پێدەدرێت.