مستەفا چاوڕەش: خەڵك چاوی لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاساییبكەنەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان چاویان لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە هیوادارین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماریش بگەنە ڕێككەوتن.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هیوادارم پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی ئاساییبێتەوە و خەڵك چاوەڕوانی یەكێتی و پارتی دەكات و پێویستە بە یەكەوە بچینە بەغداد تا بتوانرێت زیاتر خزمەتی هاوڵاتییان بكرێت.

لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە، مستەفا چاوڕەش ڕایگەیاند، دەبێت یەكێتی و پارتی لەسەر ئەو پرسە بگەنە ڕێككەوتن و خەڵك چاوی لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاساییبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

هه‌په‌گه‌ كوژرانی 26 فەرماندە و سەربازی توركیای ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

باڵۆن دۆری 2022 بە کێ دەدرێت و کەی ئەنجام دەدرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار بە دزی دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو كەس بەتۆمەتی دزیكردن لە فرۆشگایەك دەستگیركران. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی…
Total
0
Share