ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئاشكرایكرد، 26 ئەندامی سوپای توركیا كوژراون كە دووانیان فەرماندەی باڵان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، له چێوه‌ی “ئۆپەراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی”دا، جگە لە كوژرانی ئەو فەرماندە و سەربازانەی توركیا، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا گیراوە.
ئۆپەراسیۆنەكە دوێنێ لە ناوچەی زاپ دەستیپێكردووە و وەك هەپەگە دەڵێت، گەریلایەک بەناوی ماهیر مەزڵوم کە بەشداریی شەڕەكانی كردووە و چووەتەسەر تەرمی كوژراوانی سوپای توركیا، لە کاتی کشانەوەدا شەهیدبووە.