بەرێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەو 20 هەزار یەكە نیشتەجێبوونەی حكومەتی هەرێم بڕیاری لەسەرداوە دوو هەزار و 100یەكەی نیشتەجێبوون بۆ پارێزگای سلێمانییە.
عەزیز سەعید بەرێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاری دروستكردنی 20هەزار یەكەی نیشتەجێبوون كە لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا بەپێی ژمارەی دانیشتووان یەكەكان بەسەر سەرجەم ناوچەكاندا دابەشدەكرێن.
ئاشكرایكرد، لەو 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونە دوو هەزار و 100 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ پارێزگای سلێمانییە بە قەزا و ناحیەكانیشەوە كە بەشێوەی قیستی درێژخایەن دەدرێتە كەمدەرامەتان.
ئاماژەی بەوەشكرد نووسراو بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و هەر كاتێك بڕیارەكە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئامادەیە زەوی بۆ یەكەكان دابینبكات.