ڕیاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە یاریزانە بێبەرامبەرەکەی میلان

یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانی بەئاڕاستەی فرانک کیسی-ی کۆتدیڤواری، ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، فرانک کیسی لە هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان کۆتاییدێت، لەوادەی گواستنەوەکانی هاوینەدا دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی ڕۆسۆنێری تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕەشئەسمەرە کۆتدیڤوارییەکەدا نەکردووە، ئەگەرهەیە لەپێناو ناوبانگ و مووچە و دەستکەوتی زیاتردا یانەیەکی دیکە بکاتە ماڵی یەکەمی.

یاریزانە 24 ساڵەکە لەلایەن بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانەی مەدریدەوە پەیوەندی لەگەڵدا بەستراوە، داوایلێکراوە بۆندەکەی نوێنەکاتەوە و لە میرکاتۆی هاوینی 2022 پەیوەندی بە بنزیمە و هاوەڵانیەوە بکات.

“ئەی ئێس” نووسیویەتی، فرانک کیسی تەنانەت ئامادەنەبووە بە مووچەی ساڵانەی 6.5 ملیۆن یورۆ گرێبەست لەگەڵ یانە لۆمپاردییەکە نوێبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

میلان پۆرتوگالییەکی وەک جێگرەوەی کیسی دەستنیشانکردووە

بابەتی دواتر

مۆگۆرزا کۆنتاڤیتی تێپەڕاند و گەیشتە نیوەی کۆتایی (WTP کۆتایی وەرز)

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share