نێتفلێکس SQUID GAME دەکات بە ڕاستی

 

زنجیرەی SQUID GAME توانی ببێتە پڕبینەرترین زنجیرە لەسەر تۆڕی نێتفلێکس، لەگەڵ ئەوەی تەنها زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی خەیاڵی بوو، بەڵام کۆمپانیای نێتفلێکس دەیەوێت پێشبڕکێیەکی هاوشێوە بەڕاستی ئەنجامبدات.

جیاواز لە چارەنووسی بەشداربووانی زنجیرەی سکوید گەیم، کە بە مردنی بەشداربووەکان کۆتاییدەهات لە قۆناغە جیاوازەکاندا جگە لە تەنها یەک بەشداربوو کە زیندوو دەمایەوە و دەبووە براوەی خەڵاتەکە، بەشداربووانی بەرنامەکەی نێتفلێکس کە ژمارەیان 456 بەشداربوون بەبێ بردنەوەی هیچ خەڵاتێک بە دەستی بەتاڵ دەچنە دەرەوەی بەرنامەکە، تەنها یەک کەس دەتوانێت براوەبێت کە بڕی 4.56 ملیۆن دۆلار بەدەستدەهێنێت.

نێتفلێکس سەبارەت بە بەرنامەکە دەڵێت، ئەوە گەورەترین بڕە پارەیە کە لە بەرنامەیەکی کێبڕکێدا دانرابێت لە مێژووی بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکاندا.

زنجیرەی سکوید گەیم توانی ببێتە خاوەنی زۆرترین بینەر لەسەر تۆڕی نێتفلێکس کە لە ساڵی 2021 بڵاوکرایەوە.

بابەتی پێشتر

ئەو بۆکسێنەرەی ڕکابەرەکەی کوشت دەڵێت: خۆم دەکوژم

بابەتی دواتر

لە کەرکوک یەکەم حاڵەتی پەتای کۆلێرا تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share