بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی زانیاریی گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەسەر سێ تۆمەتبار كە ماددەی هۆشبەریان پێیە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن،
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر، دوای ئەوەی پشكنینیش بۆ تۆمەتباران ئەنجامدرا دەركەوت كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (30)ی تایبەت بەماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەرەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.