دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق تێچووی حەجی ئەمساڵی دیاریکرد بە ڕێگەی ئاسمانیی و وشکانی.
دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەكردووە، ئەو هاوڵاتییانەی كە دەیانەوێت گەشت بكەن لە ڕێگەی ئاسمانییەوە و قیستی یەکەمی گەشتەکەیان داوە، ئەوا تێچووی ماوەی گەشتەکەیان دوو هەزار و 120 دۆلار دەبێت.
ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەو کەسانەشی بە وشکانیی گەشت دەکەن و قیستی یەکەمیان داوە تێچووی گەشتەکەیان هەزار و370 دۆلار دەبێت.