ئینتەر هۆشداری دەدات بە پێریسیچ: ئەمجارە کۆتا مۆڵەتە

ئیدارەی یانەی ئینتەر میلان ئۆفەرێکی نوێی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیڤان پێریسیچ پێشکەش کردووە، داواشیان لە لێپرسراوی کارەکانی کردووە لەم هەفتەیەدا وەڵامی یەکلاکەرەوەیان بداتەوە.

تۆڕی “فووت بۆڵ ئیتاڵیا” پاڵپشت بە زانیارییەکانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت ئاشکرای کردووە، ئیدارەی ئینتەر میلان سەرەڕای کەمکردنەوەی تێکڕای مووچەی یاریزانان بە ڕێژەی لە سەددا 15، بەڵام ئۆفەرێکی نوێی بۆ نوێکردنەوەی بۆندی پێریسیچ بە مووچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یورۆ پێشکەش کردووە، لە کاتێکدا یاریزانە 32 ساڵەکە لەم وەرزەدا 4.5 ملیۆنی بەدەستهێناوە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لێپرسراوی کارەکانی پێریسیچ بە نوێنەرانی ئینتەری ڕاگەیاندووە کە لە یانەکانی نیوکاسڵ و چێڵسی-یەوە بە هەمانشێوە گرێبەستیان پێشکەشکراوە.

بەڕێوەبەرانی نێراتزۆری هۆشدارییان بە یاریزانەکە و لێپرسراوەکەی داوە، داوایان لێکردووە لە ماوەی هەفتەیەکدا (ئەم هەفتەیە) وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان بە (بەڵێ یان نەخێر) بداتەوە، ئەگەرنا تەواوی پەیوەندییەکانیان دەبچڕێنن.

بابەتی پێشتر

ئەو كەسەی هاوژینەكەی كوشت خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد

بابەتی دواتر

سەرۆکی فەخریی بایرن: ڕەنگە یاریزانان بە پارە بخنکێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share