نرخی کۆتینیۆ و هازارد لەسەدا 70 دابەزیوە

کۆتینیۆ و هازارد بە شێوەیەکی بەرچاو نرخی گواستنەوەیان کەمیکردووە

بایەخی دارایی هەردوو یاریزان، فیلیپی کۆتینیۆ و ئیدین هازارد لە بازاڕی گواستنەوەکان بە ڕێژەیەکی چاوەڕواننەکراو کەمیکردووە.

بەپێی نوێترین داتا و ئامارەکانی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکت، نرخی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە بە 40 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە،

کۆتینیۆ لە مانگی کانوونی دووەمی 2020 بەهۆی پێکانەوە نەشتەرگەری بۆ ئەژنۆی ئەنجامدا و لە ئێستادا لە قۆناغی چارەسەر و گەڕانەوەدایە، لەم وەرزەدا 14 یاری بەدرێسی یانە کەتەلۆنیەکەوە کردووە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵی ڕەخساندووە.

یاریزانەکەی سیلیساو لە زستانی 2018 بەبڕی 120 ملیۆنی چەسپاو لە یانەی لیڤەرپوڵەوە پەیوەندی بە بارساوە کردووە هاوشانی 40 ملیۆن زیادەی بۆندەکەی، کۆی گشتی واژووکردنی گرێبەستەکەی تاوەکو ئیستا لەسەر یانە کەتەلۆنیەکە 150 ملیۆن کەوتووە، هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە سوودی نەبووە و بە خواستن لە بایرنەوە گەڕاوەتەوە و دووبارە نەیتوانیوە پێگەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی کومان مسۆگەربکات.

ئیدین هازارد بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە لە پێکهاتەکانی زینەدین زێدان جێگەی خۆی بکاتەوە

لەلایەکی دیکەوە، هازارد تێچووی گواستنەوەی 120 ملیۆن یورۆ بووە و لە ئێستادا نرخەکەی بۆ 40 ملیۆن دابەزیوە، واتا لە سەدا 70ی نرخەکەی لەدەستداوە.

هازارد بەدرێسی ڕیاڵەوە 36 یاری لە کۆی 90 ئەنجامداوە و لەم وەرزەدا تەنها 14 یاریکردووە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

زانیاری نوێ لەبارەی دانیشتنی پەرلەمان و گەڕانەوەی شاندەکەی هەرێم

بابەتی دواتر

گەلێك ژن سەرۆكایەتی بكات سەركەوتوو نابێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share